ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵی”، “ئیدریس حاجی ڕه‌سووڵی” و “ئه‌سعه‌د حاجی ڕه‌سووڵی” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان كراون و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بانگهێشت كردنیان له‌به‌رده‌ستا نییه. جێی ئاماژه‌یه كه “ئه‌سعه‌د حاجی ڕه‌سووڵی” پێشتریش بۆ ئه‌و ناوه‌نده بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه.