کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگهێشتی سێ ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی بۆكان بۆ ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌

بانگهێشتی سێ ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی بۆكان بۆ ئیتلاعاتی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی بۆكان به‌ ناوه‌كانیسه‌لمان ئیمام زه‌نبیلی،مه‌ولوود خانچه‌زه‌ردونادر ئه‌مینزاده‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتی مۆعه‌لیمان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ كران.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ پاش بانگهێشت به‌ توندی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌ و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون. به‌ وته‌ی وته‌بێژی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی بۆكان، ئه‌و سێ چالاكه‌بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ش خۆیان به‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان بناسێنن.