ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هوله‌ند له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی “عه‌لی ڕه‌زا ئه‌كبه‌ری”، باڵیۆزی ئێرانی له وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌سێداه‌ردانی “عه‌لی ڕه‌زا ئه‌كبه‌ری” شارۆمه‌ندی دوو تابعیه‌تی ئێرانی به‌ریتانیایی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ به‌ریتانیا و هاوكاری له تیرۆری “موحسین فه‌خری زاده” كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند ده‌وڵه‌تی ئۆرووپایی له‌وانه به‌ریتانیا و هوله‌ند و فه‌ڕانسه سه‌فیره‌كانی كۆماری ئیسلامیان له وڵاته‌كانیان بانگهێشت و ناڕه‌زایه‌تی توندیان به‌رامبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم نیشان دا.