ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، زیاتر له ٢٠ هاووڵاتی له شاری شنۆ له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه و پاشان ئازاد كراون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و كه‌سانه به تۆمه‌تی له به‌ر كردنی “جلوبه‌رگی کوردی و پڵان داڕشتن بۆ بەڕێوەبردنی مه‌راسمی نەورۆز” بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه. ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئاری شنۆ ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌ی له بانگهێشت كراوان كردووه له ئه‌گه‌ری بەرێووە بردنی مەراسماتی تایبەت بە نەورۆز بە بێ مۆڵەت و رەچاو نەگرترتنی یاساکانی دەوڵەت، دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت و ڕووبه‌ڕووی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم ده‌بنه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان پاش چه‌ند كاتژمێرێك لێپرسینه‌وه ئازاد ده‌كرێن.