ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، دكتۆر “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار و “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئابدانان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
دكتۆر “بەختیار محەممەدزادە” به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه‌یه‌كی ده‌ڕه‌شار، سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە دەستبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی گوڵانی ١٤٠٢ پاش دوو مانگ به‌ندكران، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی ئازاد کرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” موعه‌لیمی به‌پێشینه‌ی خه‌ڵكی ئابدانان به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی” له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیلامه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.