بانگهێشتی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمانی سنه بۆ دادسه‌رای گشتی ئه‌و شاره
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمانی سنه به‌ناوه‌كانی “شه‌هریار نادری” و “بێهزاد قه‌وامی” بانگهێشتی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره كران.
به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامهیهدا كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئه‌م مانگه بۆ ئه‌و دوو چالاكه سنفییه نێردراوه، داوایان لێكراوه كه له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆیان به له‌قی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه بناسێنن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، “شه‌هریار نادری” ده‌بیری فیزیك و چالاكی سنفی خه‌ڵكی كرماشان، به دانانی بارمته له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ئازادكرابوو.