ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عومەر داریووشی”، تەمەن ٥٥ ساڵ و “عەدنان داریووشی”، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی سەر بە شاری مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشاره كران.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، هێزەكانی ئیتلاعات بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لێپرسینەوەیان له‌و دوو هاووڵاتییە کردووە و “عومەر داریووشی”یان خستووەتە ژێر گوشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی ده‌ست له ئه‌ندام بوونی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان هه‌ڵگرێ و خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم بكات. شایانی باسه دوای چه‌ندین كاتژمێر گوشار و لێپرسینه‌وه ناوبراوان ئازاد كراون.