ڕۆژی ڕابردوو، دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی بووشێهر له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی به كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌و حوكمانه‌ی كه به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، بانگهێشت كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو چالاكوانه به ناوه‌كانی “ڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ر” و “ئه‌سغه‌ر حاجب”، كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و پاشان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی په‌رداختی جه‌ریمه‌ی نه‌ختی به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرابوو، به هۆی سه‌رپێچی له بڕیاری دادگای ڕژیم، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراون.
