ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، “دایه نه‌هیه” دایكی دادخوازی “ڕامین فاتحی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وه بانگهێشت كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم له شاری سنه پاش سه‌ردانی ئه‌و دایكه دادخوازه بۆ ئه‌و ناوه‌نده، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه كه پێویسته له هیچ ڕێوه‌ڕه‌سم و ساڵڕۆژێكدا به‌شداری نه‌كات و هه‌روه‌ها ده‌ست له دادخوازی بۆ سزادانی تاوانباران سەبارەت بە كوشتنی كوڕه‌كه‌ی هەڵبگرێت. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له كوردستان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی، موعه‌لیمان و به‌ندكراوانی پێشوویان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یلان لێ كردوون.