کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی خوێندکاران و بنه‌ماڵه‌كانیان لەلایەن حەراسەتی زانکۆی بەهەشتی

بانگهێشتی خوێندکاران و بنه‌ماڵه‌كانیان لەلایەن حەراسەتی زانکۆی بەهەشتی

حەراسەتی زانکۆی بەهەشتی، دوابەدوای ناڕەزایەتی و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی بانگهێشت كردووه‌.

بە پێی زانیارییه‌كان، حەراسەتی زانكۆی به‌هه‌شتی به بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک و بە مەبەستی ترساندنی خێزانەکان و گوشار خستنه سه‌ر خوێندکاران، بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ شارستانه‌وه‌ بانگهێشت ده‌كات و په‌روه‌نده‌سازی بۆ ڕۆڵه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دات. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی دژبه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ڕگه‌زی له‌ سلف سرویس و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد و له‌گه‌ڵ به‌سیجیه‌كان به‌ شه‌ڕ هاتبوون.