به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ٧ چالاكی كرێكاری و ژینگه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوه‌كانی “سه‌یدخالد حسێنی”، “شه‌یس ئه‌مانی”، “فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی”، “سووسه‌ن ڕازانی”، “جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی”، “ئێقباڵ شه‌بانی” و “فه‌ردین میره‌كی” بۆ دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و حه‌وت چالاكه كرێكاری و ژینگه‌ییه به بیانووی به‌شداری له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی دایكی سێ پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه له حه‌فته‌ی ڕابردوو، هه‌روه‌ها درێژه‌دان به چالاكیه سنفی و مه‌ده‌نییه‌كانیان بانگهێشتی ئیتلاعاتی فه‌راجا و ئه‌مجاره‌ش بۆ دادگای ئینقلابی سنه بانگ كراون.