کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی حه‌سه‌ن باقری نیا بۆ دادسه‌رای مه‌شهه‌د

بانگهێشتی حه‌سه‌ن باقری نیا بۆ دادسه‌رای مه‌شهه‌د 4

“حه‌سه‌ن باقری نیا” مامۆستای له‌سه‌ركار ده‌ركراوی زانكۆی حه‌كیم سه‌بزه‌واری، له‌لایه‌ن لقی ٩٠٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌سه‌ن باقری نیا سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌ته‌ سه‌پێندراوه‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات”، “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری و پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له‌ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مه‌شهه‌د بانگهێشت كراوه‌.