کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی “تاهره خۆش كه‌لام” بۆ دادگای لاهیجان

بانگهێشتی تاهره خۆش كه‌لام بۆ دادگای لاهیجان 1

“تاهره‌ خۆش كه‌لام” هاوژینی هه‌میشه زیندوو “جه‌واد ڕه‌زایی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ لاهیجان، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی لاهیجان “تاهره‌ خۆش كه‌لامی” به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “ته‌بلیغ دژی نیزام” بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بانگهێشت كردووه‌ و بڕیاره‌ ڕۆژی ٢٥ی خاكه‌لێوه،‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری له‌ خۆی سه‌ردانی دادگا بكات.