کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تێلگڕامی ڕاوێژ پرس بۆ ئیتلاعات

بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تێلگڕامی ڕاوێژ پرس بۆ ئیتلاعات

بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تێلگڕامی ڕاوێژ پرس بۆ ئیتلاعات

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “شارام سەفەری”، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی “ڕاوێژ پرس”، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ ‌زه‌هاب کرا.

ناوبراو بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە ویرووسی کۆرۆنا، بانگهێشتی دادگا کراوە و ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، دەبێ لە دادگا ئامادە بێت. لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە  ١٦ی خاکەلێوە، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی “شارەکەم پاوە” بە ناوی “سەعید ئەحمەدی”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئه‌منییه‌کان ناوبراویان بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا، لە ناوچەی هەورامان دەستبەسەر کردبوو.