ڕۆژی ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بنه‌ماڵه‌ی “كه‌یوومه‌رس له‌تیفی” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری سنه، بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه سیاسیه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ میدیایه‌كی جیهانی نه‌گرن و بێده‌نگی ڕابگرن. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه “ئاره‌زوو له‌تیفی” خۆشكی ئه‌و چالاكه سیاسیه‌یان ئه‌شكه‌نجه و ئازار دابوو كه به هۆیه‌وه له‌سه‌رخۆی چوو و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی ئه‌و شاره كوازرایهوه.
