کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی باڵوێزی ڕێژیمی ئیسلامی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه‌

بانگهێشتی باڵوێزی ڕێژیمی ئیسلامی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه‌

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگەیاند: سەبارەت بە سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئەمینی“، باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی لە “بێرلین” بانگ کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی ئاڵمان لە پێوەندی لەگەڵ دانانی گەمارۆی زیاتر دژی تاران و سەرکوتی خۆپیشاندەران وتی کە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکیەتیی ئورووپا بەدواداچوون بۆ بژاردەی دیکە دژی ئەو ڕێژیمە دەکەین. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “ئولاف شوڵتس“، سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر، یەک حەوتوو دوای کوشتنی “ژینا ئەمینی” لەلایه‌ن پۆلیسی “ئەمنییەتی ئەخلاقی” ناسراو بە “گەشتی ئیرشاده‌“وه‌، ئەو جینایەتەی بە کارەسات و مەترسیدار وەسف کردبوو. هه‌روه‌ها “جۆزێف بۆڕێڵ” به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر كوشتنی “مه‌هسا” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، “بڕۆكسل” گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ئه‌و ڕژیمه‌دا بسه‌پێنێت.