کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی ئیحسان بێهجەتی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانی له‌ كامیاران

بانگهێشتی ئیحسان بێهجەتی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانی له‌

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئێحسان بێهجه‌تی” هاووڵاتی خه‌ڵكی كامیاران، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای به‌ندكرانه‌كه‌ی له‌ ژێر چاودێری پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی بانگهێشتی دادگا كرا.

“ئێحسان بێهجەتی” لەم دواییانەدا لەلایەن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی كۆماری ئیسلامی” به‌ سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا. سزای ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ به‌ندكران به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی و له‌ ژێر چاودێری ده‌زگای قه‌زایی گوڕدرا.