“عەبدوڵڵا گۆڵستانی”، هاووڵاتی خەڵکی بۆكان، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا دەستبەسەر و حوکمی بەسەردا سەپێندرابوو، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكانەوە بانگهێشتی دادگای ورمێ کرا.
“عەبدوڵڵا گۆڵستانی”، ڕۆژی ١١ی خەرمانانی ئهمساڵ لەلایەن هێزهكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكان دەستبەسەر و دوای ئەشکەنجەدان، بڕبڕهی پشتی شكا و ڕهوانهی نهخۆشخانه كرا. دواتر دهزگای قهزایی کۆماری ئیسلامی سزای ١١٣ میلیۆن تمەن غەرامە و یەک مانگ زیندانی بەسەر ناوبراودا سەپاند و دوای پهرداختكردنی ئهو بڕه پارهیه، عهبدۆڵڵا بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و ١٦ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.