له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگه‌یاندنێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا داوا له خه‌ڵكی ئێران كراوه له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵیادی كۆمه‌ڵكۆژكردنی ناڕازیان له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ دا، ڕۆژانی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی ئه‌م مانگه به‌شداری خۆپێشاندانه سه‌رانسه‌رییه‌كان ببن.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری له سێهه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژكردنی ناڕازیان له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ دا كه ناسراوه به “ئابانی خوێناوی” كراوه و داوا له ته‌واوی هاووڵاتییان كراوه به داخستنی مه‌دره‌سه، زانكۆ و بازاڕ له‌و چالاكییه سه‌راسه‌رییه به‌شداری بكه‌ن و یادی ته‌واوی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌رز ڕابگرین.