ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به درووستبوونی مه‌ترسی له سه‌ر گیانی سه‌دان به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی دا.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌كه‌یدا وێڕای ئاماژه‌دان به هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی ٢٣ی جوونی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین ڕایگه‌یاند: گیانی سه‌دان به‌ندكراو پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك، تارانی گه‌وره و چه‌ند شوێنی نادیار له مه‌ترسی دایه و به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و باروودۆخه كۆماری ئیسلامییه. ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی دا خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ هه‌موو به‌ندكراوانی دیكه بوو.