کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

بانگه‌وازی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر 3

كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی ئێران له‌ بانگه‌وازێكدا داویان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد له‌ ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبه‌ره‌وه‌ تا ١٠ی دیسامبه‌ر ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، چالاكییه‌كانیان دژ به‌ سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا ئاماژه‌ به‌ سه‌ركوتی ژنان و كچانی ئێران، ژاراویكردنی قوتابیان، له‌سه‌ركارده‌ركردنی موعه‌لیمان و مامۆستایان، ته‌علیقی خوێندكاران، زیندانی كردنی چالاكانی مافی ژنان و سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ژنانی تێكۆشه‌ر كراوه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌: كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له‌ ژێر گوشاری كۆمه‌ڵگا ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ ده‌بێت و ئه‌بێ چالاكییه‌كانمان به‌رینتر بكه‌ین. به‌و بۆنه‌وه‌ دوا له‌ خوێندكاران، دادخوازان، قوتابیان، به‌ندكراوان، په‌ره‌ستاران، موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان ده‌كه‌ین به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانن دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی چالاكی ئه‌نجام بده‌ن.