كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران له بانگه‌وازێكدا دا داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخواز و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرد گیانی ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی له مه‌رگ ڕزگار بكه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ به‌ندكراوی سیاسی دیكه به ناوه‌كانی بیژه‌ن كازمی، ئه‌میرحسێن ئه‌كبه‌ری مونفه‌رێد و محه‌ممه‌د ئه‌كبه‌ری مونفه‌رێد پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی دوو قازی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د مۆقه‌یسه و عه‌لی ڕازینی، به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. جێگای ئاماژه‌یه كه مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، ئه‌رغه‌وان فولاحی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندی ٢٤١ زیندانی ئێڤین ئه‌شكه‌نجه درا. ناوبراو پێشتر و له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویش هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوكی به ناوی نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی له به‌ندكراوانی ده‌یه‌ی شه‌ست، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرابوو.