دوازده ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری دامه‌زرانی كارزارێكی جیهانی ده ڕۆژه بۆ پشتیوانی له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له خه‌ڵك كراوه له ڕۆژانی ١٧ بۆ ٢٧ی مانگی مه‌ی(٢٧ی گوڵان تاكوو ٦ی جۆزه‌ردان) هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی ئیسفه‌هان، له سه‌ر شه‌قامی شاره‌كان خۆپێشاندان بكه‌ن. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه كه شارومه‌ندان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان ده‌كرێت ده‌توانن به‌شداری ئه‌و كارزاره بن و وێڕای پاڵپشتی له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حوكمه نائینسانییه نیشان بده‌ن. شایانی باسه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی، به لانیكه‌م ١١٠ به‌ندكراوی له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ئێعدام كردووه.