ڕۆژی ڕابردوو، ٧ حیزبی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپێشاندانی خه‌ڵك له شاره‌كانی ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی توندی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و لوڕستان، بانگه‌وازی مانگرتنی گشتیان له كوردستان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئێمه وه‌كوو حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ناڕازیان له خۆپشاندانه‌كانی خه‌ڵك له كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان به مانگرتن له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباردا، دیسان پێداگری له سه‌ر مافه‌كانی خۆی، به‌رابه‌ری و ئازادی، ده‌كاته‌وه. له به‌رده‌وامی بانگه‌وازه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داوایان له هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه له كوردستان و ئێران كردووه كه دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوێست بگرن و په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی ببن.
