ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كامیۆن‌داران به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌رینی گه‌لانی ئێران مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند و داوایان له هاوپیشه‌كانیان كرد په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بن.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له چه‌ند شاری ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران مانیان گرتووه ده‌ڵێن: به‌هۆی پچڕانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت نه‌یانتوانیوه به چڕوپڕی هه‌واڵه‌كان بڵاوكه‌نه‌وه، به‌ڵام داوا له هاوكاره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه بچن و په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی كامیۆن‌داران بن.