به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، لاوانی شۆڕشێگڕی شاری سنه له بانگهێشت نامه‌یه‌ك دا داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره كرد بۆ ڕۆژی ١٠ پووشپه‌ڕ به‌شداری مه‌راسمی ڕۆژی له دایكبوونی “په‌یمان منبه‌ری” بن.
له به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه دا هاتووه، ڕۆژی ١٠ی پووشپه‌ڕ ڕۆژی له دایك بوونی “په‌یمان منبه‌ری” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریه و ئێمه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی دادخوازنی شاری سنه‌وه داوا له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌كه‌ین به‌شداری ئه‌و مه‌راسمه بن و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووان نوێ بكه‌نه‌وه.
