کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ بۆ به‌شداری له‌ خۆپێشاندانی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌

بانگه‌وازی لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ بۆ به‌شداری له‌ خۆپێشاندانی ١٧ی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ به‌ بڵاوكردنوه‌ی تراكت له‌ نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كانی شار دا بانگه‌شه‌یان بۆ به‌شداری خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ كرد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بانگه‌وازێكیان بۆ خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ دژبه‌ ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران بڵاو كردۆته‌وه‌ و داوایان له‌ ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران كردووه‌ به‌شداری برینیان له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ بێت و یك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار بكه‌ن.