خوێندكارانی كچی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له بانگه‌وازێك دا داوایان له هه‌موو خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه كرد به بێ حیجابی زۆرملێ سه‌ردانی كۆلیژه‌كانی خوێندن بكه‌ن.
له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه، ئێمه ژنانی كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی عه‌لامه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان به بێ حیجابی ئیجباری له ژووره‌كانی خوێندن حازر ده‌بین، پێچه‌وانه‌ی خواستی سه‌ركوتگه‌ران سه‌ردانی زانكۆ ده‌كه‌ین و چی تر له هه‌ڕه‌شه ناترسین. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش گۆڕانی سه‌رۆكی زانكۆی عه‌لامه، شه‌پۆلێكی نوێی سه‌ركوت ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ده‌یان مه‌ئمووری حیراسه‌ت له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ جێگیر كراون. سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به هه‌ڕه‌شه‌كردن هه‌وڵیان داوه پاشه‌كشه به كچانی خوێندكار بكه‌ن، به‌ڵام خوێندكاران بوێرانه ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم وه‌ستاونه‌ته‌وه و به‌رگریان له خۆیان كردووه.