ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كانوونی ئاشتی ژنانی ئاڵمان(جنی) له بانگه‌وازێك دا خوازیاری پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه له وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین بوو.
له‌و بانگه‌وازه‌دا، ئاماژه به “فێمی ساید” یان قه‌تڵی ژنان و سزای ئێعدام له ئێران و مه‌ته‌رسی له‌سێداره‌دانی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی كراوه و خوازیاری، پاڵپشتی جیهانی له‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه و ڕێگری كردن له ژن كوژی له ئێران بووه. كانوونی ئاشتی ژنانی ئاڵمان ناسراو به “جنی”، له ساڵی ٩٩ی زاینیه‌وه دامه‌زراوه و كار بۆ یه‌كڕێزی ژنان له ڕه‌وتی ئاشتی جیهانی ده‌كات. له كۆتایی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا وتراوه كه وریشه مورادی مانی له خواردن گرتووه تاكوو ده‌نگی ژنانی ئازای كۆمه‌ڵگا بێت و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنانی ئێران له هه‌واڵه‌كانی گرژی و ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ون نه‌بێت.