ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، كامیۆندارانی سه‌راسه‌ری ئێران بۆ پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌لانی ئێران، بانگه‌وازی مانگرتنی گشتیان بڵاوكرده‌وه.
كۆمه‌ڵێك له كامیۆندارانی سه‌رانسه‌ری ئێران به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپێشاندانی گه‌لانی ئێران دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی، بانگهێشتنامه‌یه‌كیان بۆ ده‌ستپێكی مانگرتنی سه‌راسه‌ری له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی خه‌رمانانه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و داوا له ته‌واوی هاوپیشه‌كانیان ده‌كه‌ن په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بن.