شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، بۆ ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، بانگه‌وازێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا داوای له هه‌موو موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی سه‌رانسه‌ری ئێران كرد، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌دا به‌شدار بن.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له بانگه‌وازه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند: بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه لیستی داداخوازییه مه‌عیشه‌تی، ئامووزشی و سیاسییه‌كان ئاماده كراوه و داوا له هه‌موو قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زه‌حمه‌تكێش له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار دا به‌شدار بن. ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا دژ به ده‌ستدرێژی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و ژیانی خه‌ڵكه. قوتابخانه‌كان سه‌نگه‌ری شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”ن و ئه‌بێ به‌رگری له‌و كانوونه به‌هێزه‌ی شۆڕش بكه‌ین.