شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له بانگه‌وازێكدا داوای له هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرده په‌یوه‌ست به كارزاری پشتیوانیكردن له به‌ندكراوانی سیاسی بن.
له ڕاگه‌یاندنی شۆرای هاوئاهه‌نگی دا هاتووه، به‌دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، به‌ندكراوانی سیاسی، مه‌ده‌نی، سنفی، ژنان و به‌ندكراوانی نه‌خۆش به توندووتیژییه‌وه بۆ زیندانه‌كانی تارانی گه‌وره، شاری ڕه‌ی و وه‌رامین گوازراونه‌ته‌وه. ڕاپۆرته‌كان باس له نه‌بوونی ئاو، كاره‌با، ئه‌شكه‌نجه و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ به‌ندكراوان ده‌كه‌ن. هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ده‌یه‌وێت به‌ندیخانه‌ی ئێڤین بڕووخێنێت و له جێگه‌ی دا ناوه‌ندێكی تیجاری و گه‌شتیاری ساز بكات، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕژیم بۆ پاككردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری كۆمه‌ڵگا و له‌ناوبردنی هێمای خۆڕاگری چوار ده‌یه‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێرانه. واژۆكارانی ئه‌و بانگه‌وازه به هه‌ر بیر و باوه‌ڕێكی جیاوازه‌وه خوازیاری: ١– هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێكی ڕژیم بۆ گۆڕانی كاربه‌ری زیندانی ئێڤین. ٢– گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی ئێڤین بۆ شوێنێكی ئه‌من كه له هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕیفاهی و بێهداشتی به‌هره‌مه‌ند بن و جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ٣– دامه‌زرانی لێژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی ڕۆژی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی ئێڤین بۆ به‌ندیخانه‌كانی دیكه. ٤– پێدانی ته‌زمین بۆ پێشێل نه‌كردنی مافی به‌ندكراوان وه‌كوو ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان، پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه. ٥– ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش. ٦– ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی، سنفی و مه‌ده‌نی بوون. له كۆتاییدا داوا له هه‌موو خه‌ڵكی ئێران كراوه كه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش باوه‌ڕتان به پاراستنی ئازادی و كه‌رامه‌تی ئینسانی هه‌یه، په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بن.