ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ئێران له ڕاگه‌یاندێكدا داوای له ته‌واوی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرد تاكوو ڕۆژی یه‌كی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی تاران كۆببنه‌وه.
ماوه‌ی دوو ساڵه خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن. خانه‌نشینكراوان خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژارین.
