کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی به‌ندكراوانی سیاسی بۆ په‌یوه‌ست بوونی خوێندكاران به‌ كارزای نا بۆ ئێعدام

بانگه‌وازی به‌ندكراوانی سیاسی بۆ په‌یوه‌ست بوونی خوێندكاران به‌

دوو خوێندكاری به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی ئه‌میرحسێن مورادی و عه‌لی یوونسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا داوایان له‌ خوێندكارانی ئێران كرد بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌، په‌یوه‌ست به‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدان بن.

ئه‌و دوو خوێندكاره‌ ناڕازییه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: كاتێك ئه‌توانین له‌ سێداره‌ تێ بگه‌ین كه‌ هاوبه‌ندییه‌كه‌ت كه‌ تا دوێنی بزه‌ له‌سه‌ر لێوی بوو، دوای بانگكرانی بۆ ئێعدام چی تر ناگه‌ڕێته‌وه‌. كاتێك له‌ ئێعدام تێده‌گه‌ین كه‌ هاوار و ناڵه‌ی دایكی موحسن شكاری” و فرمێسكه‌كانی دایكی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” بێنینه‌ پێش چاو. كاتێك له‌ ترسناكی سێداره‌ تێده‌گه‌ین كه‌ ترسی له‌ ده‌ستدانی ئازادیخوازانی شارۆچكه‌ی ئێكباتان هه‌ست پێ بكه‌ین، گه‌نجانێك كه‌ پڕ له‌ هیوا و ئاواتن و له‌ده‌ستدانیان چاوی هه‌ر مرۆڤێك ته‌ڕ ده‌كات. ئێستا كات، كاتی یه‌كگرتووییه‌ و داوا له‌ هه‌موو خوێندكاران ده‌كه‌ین هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی په‌یوه‌ست به‌ كارزرای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بن.