ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” له به‌یاننامه‌یه‌ك دا داوایان له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد، ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌یان به‌ڕێوه ببه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێستا كه ساڵێك به‌سه‌ر گیانبه‌ختكردوونی “ژینا” تێپه‌ڕ ده‌بێت، داوا له هاونیشتمانیان ده‌كه‌ین به‌دوور له هه‌ر چه‌شنه توندووتیژیی و به كه‌مترین هه‌زینه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌یان كۆببنه‌وه و ئه‌و جه‌نایه‌ته نامرۆڤانه‌یه مه‌حكووم بكه‌ن و ده‌نگی به‌هێزی دادخوازی بگه‌یننه گوێی ئازادیخوازانی جیهان. له كۆتایی دا وتراوه، له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووان به‌رز ده‌نرخێنین.
