ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، ئازادیخوازانی كوردستان له بانگهێشتنامه‌یه‌ك دا به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی چالاكانی ژینگه، داوایان له خه‌ڵك كرد به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له فیداكارییه‌كانیان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان له‌سه‌ر مه‌زاری “شه‌هیدانی ژینگه” له دارسه‌یران كۆببنه‌وه.
ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، چوار چالاكی ژینگه‌یی و خۆشناوی شاری مه‌ریوان له كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی گوندی “سه‌له‌سی” و “پیله” له ڕێكه‌وتی ٣ی خه‌رمانان، گیانیان به‌خت كرد. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه هه‌ر ساڵه ژینگه‌پارێزان و چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری “شه‌هیدانی ژینگه” له دارسه‌یران كۆده‌بنه‌وه و ڕێز له فیداركارییه‌كانیان ده‌گرن و په‌یمان له‌ڵگه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
