“ئەنجومەنی سەوزی چیا” بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی ٣ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، بڕیاره کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ، لە گۆڕستانی “دارسەیران“، یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگە بەرز و پیرۆز بكات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیاوه بڵاو بووەتەوه داوا لە خەڵک کراوە بە بەشداری و ئامادەبوونیان لەو ڕێوڕەسمەدا، ڕێز و پێزانینیان بۆ گیانبه‌ختكردووانی ژینگە دووپات بکەنەوە و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ تازه بكه‌نه‌وه كه درێژه‌ده‌ری رێگای پڕ له شانازیان بن.