به پێی ڕاپۆرتی “سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په”، به‌دوای سكاڵای كارفه‌رما، پێنج كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌ن پاسگای هه‌فته ته‌په‌وه بانگ كراون و خراونه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئۆمید ئازادی، عادڵ سۆرخه، ئیبراهیم عه‌باسی، حه‌سه‌ن كه‌هنه‌كی و ساحێب زه‌هیری” ئه‌و پێنج كرێكاره‌ن كه به‌دوای سكاڵای كافه‌رما و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، له لایه‌ن پاسگای هه‌فت ته‌په‌وه بانگ كراون و له‌سه‌ر بڕیاری دادستان، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری بانگكردنی ئه‌م پێنج كه‌سه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.