ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کردووه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز، “ئەنوەر حسێن پەناهی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. شایانی باسه، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی سەرماوەز، ئەو چالاکە مەدەنییەی لە تارانەوە بۆ وڵامدانەوە بە هەندێک پرسیار بانگهێشت کردووە. جێگهی ئاماژهیه، “ئەنوەر حسێن پەناهی”، خەزەڵوەری ساڵی ٨٦ی هەتاوی بە تۆمهتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر و بە ١٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری حوکم درا و دواتر لە کۆتاییەکانی وەرزی بەهاری ساڵی ٨٧، ناوبراو بە تۆمەتی “مهحاربە و هەوڵدان لهدژی ئهمنییهتی میللی” بە ئێعدام مەحکووم كرا كه دواتر ئەو حوکمە لە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٨٨، هەڵوەشایەوە.