کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگكردنی ٧ كه‌س له‌ كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ بۆ ناوه‌ندی قه‌زایی

احضار ۷ تن از کارگران مجتمع هفت تپه به مراجع قضایی

به‌دوای سكاڵای شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ حه‌وت كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دئه‌مین حه‌جازی، ئه‌حمه‌د شه‌لاگه‌، ڕه‌حیم حه‌مدانی، میلاد له‌تیفی، محه‌ممه‌د عه‌بدولخانی، عه‌زیم كه‌سیر و قاسم كه‌سیر”، له‌ لایه‌ن پاسگایه‌كی نزیك له‌م شیركه‌ت بانگ كران.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ كرێكارییه‌كانی هه‌فت ته‌په‌، هۆكاری بانگ كردنی ئه‌م كرێكارانه‌ “هه‌ڵخراندنی كرێكاران له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌” بووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو، كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌ شه‌قامه‌كانی شاری شووش و له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو. ناڕازییان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیاندا خوازیاری “په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی كاریان، دیاری كردنی بارودۆخی شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌ شیركه‌ت و تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان” بوون.