ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران به ناوه‌كانی “هاله سه‌فه‌رزاده” و “عه‌لیڕه‌زا سه‌قه‌فی”، له لایه‌ن لقی تاوانه‌كانی دادگای كه‌ره‌ج به مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌یان بانگ كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه ڕێكه‌وتی ٨ی گوڵانی پاره‌كه وێڕای حه‌وت كه‌سی دیكه له چالاكانی كرێكاری له پاركی “جه‌هان نه‌مای” كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوون. شایانی باسه، دادگای ڕژیم له شاری تاران ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه و هه‌روه‌ها “په‌روین محه‌ممه‌دی” كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به تاوانی “ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار” و “پڕوپاگاندا له‌دژی نیزام”، به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كردبوو. بانگ كرانی “هاله سه‌فه‌رزاده” و “عه‌لیڕه‌زا سه‌قه‌فی” له‌حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، گوشاره‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تیی زیادی كردووه و سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له زیندانه‌كانن چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.