وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ٩٨ كه‌سیان به تۆمه‌تی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
له ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا هاتووه، ئه‌و ٩٨ كه‌سه له كاتی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژی ئێران و ئیسڕائیل، زانیاریی و بابه‌تی نهێنیان بۆ میدیا فارسی زمانه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم ناردووه و به‌و بۆنه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا ئاماژه به ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و به‌ڵگه‌نامه‌كان نه‌كراوه و ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی دژبه‌ری ڕژیم” تۆمه‌تبار كراون.