“ئامانج ئه‌مینی” چالاكی پیشه‌یی موعه‌لیمان و ئه‌ندامی “ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی موعه‌لیمانی سه‌قز و زێوێ” به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پاش بانگ كرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز درایه به لێدان و توندوتیژیی فیزیكی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه كه: ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز به‌یانیی شه‌ممه، ئامانج ئه‌مینیی بانگ كرووده و ناوبراو پتر له ٤ كاتژمێر له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا بووه. له جه‌ره‌یانی لێپرسینه‌وه له ئامانج ئه‌مینی سووكایه‌تی و بێحورمهتیی پێكراوه و دراوه‌ته به‌ر ئه‌زییه‌ت و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی. هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌قز له كاتی لێپرسینه‌وه و له ئامانج ئه‌مینی، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له كار، داوایان لێكرووده تا له‌ڕێگه‌ی نووسینی به‌ڵێننامه‌ی به‌نووسراوه كۆتایی به چالاكییه پیشه‌ییه‌كانی خۆی بێنێت. به‌ڵام ئه‌م چالاكه پیشه‌ییه له‌سه‌ر یاسایی بوونی خواست و داخوازییه پیشه‌ییه‌كانی موعه‌لیمانی له‌سه‌ركار و خانه‌نشینكراوی ئێران پێداگریی كرووده و له نووسینی به‌ڵێننامه‌ی خۆی بواردووه. شایانی باسه ئامانج ئه‌مینی به‌هۆی چالاكیی پیشه‌یی و دیفاع له مافی موعه‌لیمان، له ساڵی ١٣٩١وه زۆر جار له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات، پۆلیسی ئه‌منییه‌ت و ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ركراوه
