له درێژه‌ی سیاسه‌ته سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا، یوونس ئازادبه‌ر چالاكی كرێكاری و كرێكاری خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یوونس ئازدبه‌ر ئه‌بێ له ڕێكه‌وتی ٢٤ی پووشپه‌ڕدا خۆی به لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت بناسێنێت. ئه‌و چالاكه كرێكارییه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” تۆمه‌تبار كراوه و بڕیاره چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو له دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به‌رگری له خۆی بكات. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌یان بۆ حسێن ڕه‌ونه‌قی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران ساز كردووه.