کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگكرانی ڕۆژنامه‌نووسێك بۆ‌ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

بانگكرانی ڕۆژنامه‌نووسێك بۆ‌ دادسه‌رای كه‌ره‌ج 1

ئومید فه‌راغه‌ت، ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن لقی ٧ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئومید فه‌راغه‌ت به‌ تۆمه‌تیچالاكی ته‌بلیغی دژ به‌ نیزامبۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌ج بانگهێشت كراوه‌ و ئه‌بێ له‌ پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بناسێنێت. ناوبراو مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردووش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه‌ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت به‌ شه‌ش مانگ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرابوو.