ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵکی بۆكان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان هەڕەشەی لە ڕه‌زا خۆشنه‌زه‌ر کردووە و پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێێنامه‌ی زۆرملێ، به ناوبراویان ڕاگه‌یاندووه كه نابێت له مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆزدا سروودی شۆڕشگێڕانه بڵێته‌وه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر له ٣٠ چالاكی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.