ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به ناوی چیاكۆ قوربه‌یی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چیاكۆ قوربه‌یی پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٨ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بو پاش پێنج ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به هۆكارێكی نادیار بانگهێشتی دادگای ئینقلابی سنه كراوه و ئه‌بێ له ڕۆژانی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت.