ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، پێنج كرێكاری شاغڵ له پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشه‌هر بۆ دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كران.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ماهشه‌هر، ئه‌و پێنج كرێكاره به‌یانی سێشه‌ممه خۆیان به دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره ده‌ناسێنن و وڵامی پرسیاره‌كان ئه‌ده‌نه‌وه. بانگكرانی ئه‌و پێنج كرێكاره له حاڵكێدایه كه فه‌رمانداری ماهشه‌هر پێشتر به‌ڵێنی دابوو هه‌موو داخوازییه‌كانی كرێكاران تا ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌لاوێژ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ئه‌و پێنج چالاك كرێكارییه‌یان هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی بۆ دادگا بانگهێشت كردووه.