کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگكرانی په‌ره‌ستاران بۆ لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئه‌لبۆرز

بانگكرانی په‌ره‌ستاران بۆ لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ ئێران، ژماره‌یه‌ك له‌و په‌ره‌ستارانه‌ی له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌شداری مانگرتنی سه‌راسه‌ری كادری ده‌رمان ببوون، بانگهشتی لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیداره‌ییه‌كانی پارێزگای ئه‌لبۆرز كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت، په‌ره‌ستارانی ناڕازی به‌ پێشێلكردنی یاسا و هاندانی هاوكاره‌كانیان بۆ كارشكێنی تۆمه‌تبار كردووه‌. هه‌وڵی ڕژیم بۆ په‌روه‌نده‌ سازی دژی كادری ده‌رمان له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ په‌ره‌ستاران ته‌نیا داوای مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان كردووه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم له‌ جیاتی سه‌ره‌نج دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان، سه‌ركوتیان هه‌ڵبژاردووه‌.