کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگكرانی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسیی بۆ دادگای شاری تاران

بانگكرانی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسیی بۆ دادگای شاری تاران

به‌ پێی ڕاپۆرتی  ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکێکی سیاسی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی شاری تاران کە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە تاران دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی دانیشتنی دادگا لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی، له‌ لایه‌ن دادگای ئه‌مشاره‌وه‌ بانگ كرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “لوقمان مەحموودی”، چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی شاری تاران، ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ سەردانی لقی ٢٦ی دادگای تاران بکات. “لوقمان مەحموودی” ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بەفرانباری پاره‌كه‌ لە لایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری تاران دەستبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین ڕاگیرابوو و دواتر گوازرابوویەوە بۆ بەندی گشتی ئەو زیندان و پاش دە ڕۆژ بە دانانی وه‌سیقه‌ و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.